سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بۆ پێست

پۆڵەتیک پرێس

گرنگیپێدان و پارێزگاریکردن لە شێدارکردنەوەی لەش کارێکی گرنگە بۆ تەندروستی، بەشێکی زۆری خەڵک نازانن خواردنەوەی ئاوی گەرم سوودێکی زۆری تەندروستی بۆ لەش و پێست هەیە.

زانایان دەڵێن خواردنەوەی ئاوی گەرم سوودێکی زیاتری بۆ پێست هەیە  وەک لە ئاوی سارد.

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بۆ پێست:

-ئاوی گەرم یارمەتی لەش دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاریبێت، چونکە خواردنەوەی ئاوی گەرم پلەی گەرمی لەش بەرزدەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئاڕەق کردنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە هەتا لەش لە ژەهرەکان رزگاری بێت.

-یارمەتی تەندروستی پێست و خانەکانی پێست دەدات، ڕێگری لە پیربوون و زیپکە و رەشبوون و چرچولۆچی ژێر چاوەکان دەکات.

-یارمەتی شێدارکردنەوەی پیستی سەر دەدات، ڕێگری لە کڕێش دەکات، ئەمانەش یارمەتیدەرن بۆ نەرمکردن و ڕەونەقدارکردنی قژ، یارمەتی گەشەی قژ لە ڕەگەکەیەوە دەدات.

– ئاوی گەرم یارمەتی لەش دەدات بۆ توانەوەی چەوری و چالاکردنی سوڕی خوێن، هەروەها یارمەتی نوێکردنەوەی خانەکانی پێست دەدات و پارێزگاری لێدەکات و وایلێدەکات تەمەن بچوکتر دەرکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا