پۆڵەتیک پرێس
پزیشکە پسپۆڕەکان پێنج خواردنیان لە لیستی خواردنە کوشندەکان بۆ تەندروستی گورچیلە داناوە، چونکە زیادەڕەویکردن لەو خواردنانەدا زیانێکی زۆر بە گورچیلەکان دەگەیەنن.
پزیشکەکان بەردەوام ڕێنمایی دەربارەی تەندروستی گورچیلەکان دەخەڕوو کە بۆ تەندروستبوونی پێویستە سیستمی خۆراکی تەندروست بێت، چالاکی وەرزشی ئەنجامبدرێت و ئەو خواردنانە نەخورێت کە زیان بە گورچیلە دەگەیەنن، هەروەها دەبێت لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولیەکان دووربکەونەوە.
پێنج خواردن زیان بە تەندروستی گورچیلە دەگەیەنن:
-خوێ
بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر خوێ یان ئەو بەرهەمە لەقتونراوانەی ڕێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە زیانێکی زۆر بە گورچیلە دەگەیەنن، چونکە خوێ بە یەکێک لە ماددە کوشندەکانی گورچیلە ناسراوە.
-شیر
ئەم خواردنەوەیە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا زیانی بۆ گورچیلەکان هەیە، چونکە فۆسفۆڕی تێدایە کە گورچیلە ماندوو دەکات.
-مۆز
پۆتاسیۆمی تێدایە بۆیە بەیەکێک لە میوە بەسوودەکان دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی گورچیلەیان هەیە.
-پڕتەقاڵ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە بۆیە زیانی بۆ تەندروستی گورچیلە هەیە.
-گۆشتی سوور
گورچیلەکان ماندوو دەکات، چونکە پرۆتینی ئاژەڵی هەرسکردنی قورسە و گورچیلەکان وزەیەکی زۆر بۆ ڕزگاربوون لێی بەکاردەهێنن، ئەو کەسانەی بەردەوام ڕێژەیەکی زۆر گۆشتی سوور دەخۆن لەوانەیە ناچاری شتنەوەی گورچیلە بن.