بەم خۆراکانە ماسولکەکانت بەهێز بکە

پۆڵەتیک پرێس

زۆربەی کات خەڵکی بە سەختی دەتوانن قەبارەی ماسولکەکانیان گەورە بکەن، بۆیە پەنا دەبەنە بەر راهێنانی وەرزشی کە هەندێک کات بە بێ بوونی ژەمە خۆراکی باش زیانەکانی لە سودەکانی زیاترە.

لێرەدا باس لە چەند خۆراکێک دەکەین کە دەتوانرێت بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان و لەگەڵ راهێنانی وەرزشی سودیان لێوەربگیرێت.

١- شیرەمەنییەکان

بەرهەمە شیرەمەنییەکان بە سەرچاوەی گرنگی پڕۆتین و کاربۆهیدرات و چەوری و کالیسیۆم دادەنرێن، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و ماددە خۆراکییەکانی دیکە بۆیە خواردنەوەی کوپێک پێش یاخود دوای راهێنان سود بە ماسولکەکان دەگەیەنێت.

٢- برنج

برنج بە کاربۆهیدرات دەوڵەمەندە و رێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان.

٣- چەرەسات

مشتێک بادەم ١٧٠ کالۆری و شەش گرام پڕۆتین و چوار گرام ریشاڵ و ١٥ گرام چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت کە ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی کالۆری کە یارمەتی راهێنان کردن دەدات.

٤- گۆشتی سور

گۆشتی سور لیۆسینی تێدایە، لیۆسین ئەو ترشە ئەمینییە سەرەکییەیە کە جەستە بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆتینی ماسولکە پێویستی پێیەتی.

٥- پەتاتە

شارەزایانی خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن، خواردنی پەتاتەی کوڵاو یان برژاو بەر لە راهێنان کردن سود بە ماسولکەکان دەگەیەنێت بەهۆی ئەو کاربۆهیدراتەی تیایەتی کە یارمەتیدەرە لە رێکخستنی رێژەی شەکری خوێن و رێکخستنەوەی وزەی جەستە، هاوکات، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە کە سود بە حەوانەوەی ماسولکەکان دەگەیەنن.

٦- ماسی

ماسی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین بەتایبەت کە رێژەیەکی زۆر ئۆمێگا سێی تێدایە کە یەکێکە لەو ماددانەی دوای راهێنان سود بە خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا