چەند خۆراکێک بۆ باشکردنی باری دەروونی

پۆڵەتیک پرێس

دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لە خوێندا کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی کەسەکان دادەنێت.

بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەم کێشەیە، تۆڕی سی ئێن ئێن پێشنیاری خواردنی حەوت خۆراکی سروشتی دەکات بۆ باشکردنی باری دەروونی، ئەوانیش:

١- چەرەسات

چەرەساتەکانی وەک بادەم و گوێز و گازۆ یارمەتیدەرن لە بەخشینی بارێکی دەروونی باش کە تریپتۆفانی تێدایە ئەوەش ترشێکی ئەمینی گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین.

٢- هێلکە

هێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی ڤیتامین دی لەخۆدەگرێت ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین.

٣- ماسی سوێرکراو

ئەم ماسییە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-٣ کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی خەمۆکی.

٤- میوەی وشککراو

میوەی وشککراو تریپتۆفان و مەگنیسیۆم لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەرە لە روبەڕوبوونەوەی کێشەی خەمۆکی.

٥- بیبەری تون

بیبەری تون کاپسیسینی تێدایە، ئەو پێکهاتەیەی وا لە بیبەرەکە دەکات تون ببێت، دواتر وا لە جەستە دەکات بەشێوەیەکی سروشتی ئیندۆرفین بەرهەمبهێنێت وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ تونێتی بیبەرەکە ئەمەش وا دەکات باری دەروونی کەسەکە باشتر ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا