نیشانەکانی کەم خوێنی

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکانی پسپۆڕی بواری هەناوی باس لەوە دەکەن هۆکارەکانی کەم خوێنی (ئەنیمیا)کەمی هیمۆگلۆبین و خڕۆکە سوورەکانی خوێنە.

کێشەکانی قژ و نینۆک لەوانەیە نیشانەیەک بن بۆ نەخۆشی کەم خوێنی، نەخۆشانی ئەنیمیا لە کەسانی ئاسایی زیاتر توشی نەخۆشیەکان دەبن بەتایبەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش کێشە بۆ قژ و نینۆک دروست دەکات، کەمی ئاسنیش هۆکارێکە بۆ کەم خوێنی، ئەمەش دەبێتە هۆی دەستنەکەوتنی ڕێژەیەکی گونجاو لە مادە سودبەخشەکان و تێکچونی کرداری هەرس.

نەخۆشی کەم خوێنی ترسناک نییە، بەڵام ئەو کەسانەی تووش دەبن هەست بە بێهێزی و هیلاکی و تێکچوونی میزاج دەکەن، پزیشکان ڕێنمای دەدەن ساڵانە پشکنینی خوێن ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا چارەسەری گونجاو لە پزیشک وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا