ئامۆژگاری چۆنیەتی خواردن لەجەژندا

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی ڕوسی بواری خۆراک ئامۆژگاری دەکات لەکاتی پشووی مانگی ئایار و جەژندا زیادەڕەوی لە خواردنی ناتەندروستدا نەکەن، هەروەها ڕۆژانە دوو لیتر ئاو و سەوزە و میوەکان زیاتر بخۆن.

پسپۆڕەکە دەڵێت: گرنگە هەموو کەسەکان لە ڕۆژانی جەژندا سیستمی خۆراکیان ڕێکبخەن و زیادەڕەوی لە خواردندا نەکەن، چونکە بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژانی پشوو و جەژن کەسەکان بەڕێژەی ٢٠٪ خواردنە ناتەندروستەکانی ئیشی هەویر و شیرینیەکان دەخۆن، بۆیە پێویستە لەو خواردنانە دووربکەونەوە و سیستمێکی خۆراکی تەندروست هەڵبژێرن.

پسپۆرکە باس لەوەش دەکات یەکەم ژەمی خواردن باشترە بەشێکی سەوزەوات بێت، چونکە سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاد دەکات و ناهێڵێت زیادەڕەوی لەخواردندا بکەیت.

پسپۆڕەکە جەختی لەوەش کردەوە لەکاتی زیادەڕویکردن لە خواردن و تێکچوونی گەدە دەتوانیت ڕۆژێک بۆ دوو ڕۆژ سەوزەوات و ماست و سێو بخۆن دواتر بگەڕێنەوە سەر خواردن بەسیستمێکی تەندروست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا