زیادەڕەویکردن لە خواردنی سپێناخدا ئەم زیانانەی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

سەوزەواتەکان بەبەردەوامی بەشێکی گرنگی هەموو چشتخانەکانن، یەکێک لەوانە سپێناخە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، خواردنی بەشێوەیەکی ڕێکخراو مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

Spinach Pictures [HQ] | Download Free Images on Unsplash

ڕۆژانە بەکارهێنان و خواردنی قاپێکی بچووک لە سپێناخ هیچ زیانێکی تەندروستی نییە، بەڵکو سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا دەبێتە هۆی ئەم زیانانە:

-سپێناخ ترشی ئەکسالیکی تێدایە کاتێک ڕێژەی ئەم ترشە لە جەستەدا زیاتر دەبێت لە ڕێژەی ئاسایی دەبێتە هۆی هەڵمژینی کانزاکانی دیکەی وەک زینک، مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و بەمشێوەیە ناهێڵێت جەستە سوودیان لێوەربگرێت.

-سەوزەواتەکان ماددەی هیستامینیان تێدایە زیادەڕەویکردن لە خواردنیاندا لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاری.

-سپێناخ ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا دەبیتە هۆی ئاوسانی سک و دروستبوونی کێشەکانی گەدە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا