چوار خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات تەندروستن

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی وەک ناسراوە کاربۆهیدرات زیانی زۆری بۆ تەندروستی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا وزە بە لەش دەبەخشێت، بەڵام هەندێک خواردن هەن دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات و تەندروستیشن، بۆیە دەتوانرێت ئەو خواردنانە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێن.

چوار خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات تەندروستن:

-دانەوێڵەکان
دانەوێڵەکان بەشێکی سەرەکی ژەمەکان دابین دەکەن، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، ڤیتامین و کانزاکان، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە و شێرپەنجە دەکەن، هەروەها یارمەتی تەندروستی دڵ دەدەن.

الحبوب الكاملة تحافظ على القلب وتساعد في التخلص من الإمساك - مرأة - الوطن

-میوەکان
شەکری سروشتی و ڕیشاڵەکانیان تێدایە، ئەو شەکرە سروشتیانەی ناو میوەکان خواستی خواردنی شەکری و شیرینی دیکە کەمدەکەنەوە.

طريقة حفظ الفاكهة في المنزل وأفضل حل لمنع التعفن - أخبار صحيفة الرؤية

-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکان سوودی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، ڕیشاڵەکانی ناویان یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێن و کێشی لەشن دەدەن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکەنەوە، هەروەها دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و هەوکردنەکان کەمدەکەنەوە.

الخضروات المسموحة والممنوعة في الكيتو دايت | تغذية صح

-پاقلەمەنیەکان
فاسۆلیا، نۆک، نیسک و پاقلەمەنیەکانی دیکەش ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتیان تێدایە، سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین و ڕیشاڵەکانن، وزە بە لەش دەبەخشن و یارمەتی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدەن.

▷ Gli 11 Alimenti Più Ricchi Di Proteine Vegetali

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا