پۆڵەتیک پرێس
میوەکان جگە لەوەی سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە هەندێکیان یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن و هەندێکیشیان یارمەتی زیادبوونی کێش دەدەن، بۆیە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان زیادبکات پێویستە ئەو میوانە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەیاندا هەبێت.
چوار میوە یارمەتی زیادبوونی کێش دەدەن:
-مۆز
سەرچاوەیەکی سەرەکی شەکر و ڕیشاڵەکانە زۆر خواردنی یارمەتی زیادبوونی کێش دەدات.
-میوە وشککراوەکان
سەرچاوەیەکی سەرەکی ماددە سوودبەخشەکانن، یارمەتی زیادبوونی کێش دەدەن بەڕێگایەکی سروشتی چونکە ڕێژەیەکی باش شەکریان تێدایە.
-گوێزی هیندی
لەگەڵ ئەوەی ئاوی گوێزی هیندی کالۆری کەمە و جێگرەوەیەکی باشە بۆ خواردنەوە ناتەندروستەکان، گوێزی هیندی خۆی سوودێکی زۆری بۆ زیادبوونی کێش هەیە چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە و دەوڵەمەندیشە بە کانزا بەسوودەکان.
-مانگۆ
یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و شەکر ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان زیادبکات دەتوانن بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانەیان زیادیبکەن، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین و پڕۆتینەکانی تێدایە.