حەوت میوە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە

پۆڵەتیک پرێس

میوەکان بەگشتی سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە، دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان، کانزاکان، کاربۆهیدرات، ترش و ڕیشاڵەکان، یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی میوەکان ئەوەیە کالۆریان کەمە و شەکری سروشتیان تێدایە، بەڵام هەندێکیان ڕێژەیەکی زیاتر شەکریان تێدایە.

حەوت میوە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە:

-شوتی میوەیەکی هاوینەیە دەوڵەمەندە بە ئاو لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی تێدایە.

– مانگۆیەکی قەبارە ناوەند نزیکەی 45 گرام شەکری تێدایە، بۆیە ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێنیت یان توشبووی شەکرەی مانگۆ لەوکاتەدا هەڵبژاردەیەکی گونجاو نییە باشترە نەیخۆیت یان پارچەیەکی بچووکی لێبخۆیت.

-مۆزێکی قەبارە ناوەند نزیکەی 14 گرام شەکری تێدایە.

أفضل 24 فاكهة صديقة لمرضى السكري لن ترفع نسبة السكر في الدم

-کوپێکی بچووک گێلاس 18 گرام شەکری تێدایە.

-دوو هەنجیری ناوەند 16 گرام شەکریان تێدایە، بۆیە پێویستە بەئاگاداریەوە بخورێت و بکرێتە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەوە.

-ئاڤۆکادۆیەک 1.33 گرام شەکری تێدایە دەتوانرێت بکرێتە زەڵاتەکانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کالۆریەکی زۆری تێدایە بۆیە باشترە هەموو ڕۆژێک نەخورێت.

-توو یان شاتوو ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە سوودی بۆ کرداری هەرس هەیە و هەستی تێربوون زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت چونکە ڕێژەیەکی باش شەکری سروشتی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا