پۆڵەتیک پرێس
مێخەک سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و لەبواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت، خواردنی مێخەک لەگەڵ هەنگوینی سروشتی سوودێکی تەمدروستی زۆری هەیە.
توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنی تێکەڵەی پێنچ دەنک مێخەک و دوو کەوچک هەنگوین یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات و چەوری دەسوتێنێت، ئەم تێکەڵەیە یەکێکە لەو تێکەڵانەی چارەسەری قەبزی و دڵتێکەڵهاتن دەکات.
مێخەک و هەنگوین یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک و ددان دەدات، چەندین مادەی سوودبەخشی تێدایە یارمەتی تەندروستی جگەر دەدات و رێگری توشبوون بە چەوری جگەر دەکات، چارەسەری کێشەکانی کرداری هەرس و دوودڵی و دڵەڕاوکێی دەکات.