پۆڵەتیک پرێس
منداڵی بچووک دوای تەمەنی شەش مانگی خواردنی پێدەدرێت، بەشێوەیەک خواردن و سەوزە و میوەکان جوان ورد و نەرم دەکرێن بەبێ خوێ یان شەکر یان لیمۆ، چونکە ئەو مادانە منداڵ تا تەمەنی دەبێت بە ساڵێک نابێت بیخوات.
بەشێوەیەکی گشتی بەهارات سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، دەتوانرێت بۆ خواردنی منداڵانیش زیاد بکرێت، بەڵام دوای تەمەنی شەش مانگی، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە تاقیبکرێتەوە منداڵەکە حەزری بەچی تامێک هەیە و هەستیار نەبێت.
شەش بەهارات دوای تەمەنی شەش مانگی دەتوانرێت بۆ خواردنی منداڵ زیاد بکرێت:
-زەردەچەوە
دژەهەوکردنە و یارمەتی کرداری هەرس دەدات
-جاترە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ئەی و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە
-دارچینی
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنەکان دەدات
-ڕیحانە
تام و بۆنێکی تایبەت بە خواردنەکان دەبەخشێت
-نەعنا
لەش پاک دەکاتەوە و کرادری هەرس ئاسانتر دەکات
-زەنجەبیل
یارمەتی کرداری هەرس دەدات و هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە