ئەو هۆکارانە کامانەن تەمەنت درێژتر دەکەن؟

پۆڵەتیك پرێس

بە شێوەیەکی گشتی خواردن و وەرزش کردن وەک هۆکارێکی سەرەکی دانراون بۆ یارمەتی دانی مرۆڤ تا تەمەنێکی درێژتری هەبێت، بەڵام بەم دواییانە لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە تەندروستی دڵ و نەبوونی خەمۆکی یەکێکی تر لە هۆکارەکان بۆ تەمەن درێژی.

لە توێژینەوەیەک دا لە ئەمریکا ، ئەوە ڕوون کراوەتەوە کە ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی گشتی بە گەشبینی ژیان دەکەن و ئەرێنین تەمەنیان زیاتر دەبێت لەو کەسانەی بەردەوام بە نەرێنی بیر دەکەنەوەو ڕەشبینن ، ئەوکەسانەی ئەرێنین دەکرێت تەمەنیان بگاتە ٨٥ ساڵ یان گەورەتر.

لێکۆڵینەوەکان دووگروپیان وەر گرت بۆ زانینی ئەو ئەنجامە گروپەکانیش پێک هاتبوون لە ٧٠هەزار ژن لە لێکۆڵینەوە پەرستاری هەروەها ١٥٠٠ پیاو لە لێۆڵینەوەی تەندروستی جەنگ، لە لێکۆڵینەوەکەدا ئاستی گەشبینی بەشداربووان وەرگیرا جگە لە تەندروستیان ،هەروەها پرسیاریان لێکرا دەربارەی ڕێجیم کردن و خواردنەوەی ئەلکهول و جگەرە کێشان .

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوت تێکرای ئەو کەسانەی گەشبینترن بە ڕێژەی 11% بۆ 15% زیاتر دەژین لەو کەسانەی تەمەنیان کەمترە .

لە کاتێک دا زۆرێک لە خەڵک لە زوو مردن دەترسن، بەڵام توێژەران دەڵێن هۆکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئەرێنی یارمەتیدەرتانە بۆ ئەوەی زیاتر بژین و لە پیریدا تەندروست بن.

لێرەدا چەند سوودێکی گەشبینی و بیرکردنەوەی ئەرینی دەخەینە ڕوو لەوانەش:

١-تەمەن درێژی واتە مانەوەی زیاتر لە ژیان.

٢-کەمبوونەوەی خەمۆکی

٣- بەرگریکردن لە سەرما

٤-باش بوونی تەندروستی جەستەو دەروونی.

٥- تەندروستی باش بۆ دڵ و دەمارەکان .

سەیر کردنی ژیان بە شێوەیەکی ئەرێنی مانای ئەوە نیە ک تۆ کەسێکی ساویلکە بیت، بەڵکو یارمتیت دەدات مامەڵە لەگەڵ ڕق و کینە بکەیت بە شێوەیەکی ئەرێنی.

هەرکەسێک دەتوانێت سەرەتا لە خۆیەوە دەست پێ بکات خۆی دەتوانێت بڕیار بدات کە بە ئەرێنی بیر بکاتەوە یاخود نەرێنی.

لەڕێگای بەسەربردنی کات لە سروشتدا یاخود لەگەڵ ئاژەڵان، هەروەها همیشە سپاسگوزاری بۆ ئەو شتانەی کە لە ژیان هەتە دەتوانیت بیرکردنەوەکانت ئەرێنی بکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا