جۆرێک لە خۆراک دەتوانێت لە نەخۆشی دڵ بتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشخانەی مایۆی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت، تەندروستی دڵ دەپارێزێت و لە مردنی پێش وەختە بە هۆی نەخۆشیەکانی دڵەوە دوورت دەخاتەوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان چەرەسات، پرۆتینی چەوری و LDL و چەوری جۆری سێیەم کەم دەکاتەوە، کە یارمەتی دروست بوونی کۆلیسترۆڵ دەدەن لە دەمارە خوێنبەرەکاندا.

پزیشکەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن، هیچ یەکێک لە جۆرەکانی چەرەسات قەدەغە نەکراوەو، دەتوانیت هەر جۆرێکت بوێ بیخۆیت چونکە هەموویان چەوری تەندروستیان تێدایە، وەک ترشی ئۆمێگا ٣ و خواردنە ڕیشاڵیەکان و ڤایتامین ئی و سیترۆلی ڕووەکی.

بەڵام زانایان ئاگادارت دەکەنەوە لەوەی، کە چەرەسات ڕێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایەم بۆیە باشترە بڕێکی کەم بەبێ شوکولاتەو شەکر و خوێ بخۆی.

بەپێی بڵاوکراوەکانی تەندروستی جیهانی ساڵانە زیاتر لە ١٧ ملیۆن و نیو خەڵک لە جیهاندا بە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەوە دەمرن، لە ٪٨٠شیان بە هۆی نەخۆشی دڵ و جەڵتەی پێش وەختەی مێشکەوە دەمرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا