رشتنی فرمێسك سوودی هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
ژمارەیەكی زۆر لەخەڵك بێ ئاگان لەوەی كاتێك دەگرین و فرمێسك دەڕێژن، چ سودێكی تەندروستی بە جەستەیان دەگات.

بەپێی بڵاوكراوەكانی ناوەندی تەندروستی رامبلێر، فرمێسك چەندین جۆری هەیەو هەر جۆرەیان سودێكی زۆر بە جەستە دەگەیەنن.

جۆرەكانی بریتین لە:
فرمێسكی نەبینراو
ئەمە یەكێكە لەو جۆرانەی، كە بەردەوام لە چاودا بوونی هەیە، چاو لەوشكبوون‌و هەوكردن دەپارێزێت.

فرمێسكی بینراو
ئەم جۆرە فرمێسكە بە زۆر هۆكار دروست دەبێت ، وەك لەت كردنی پیاز، یاخود بەركەوتنی هەوای بەهێز ، ڕێگری دەكات لەچونوە ژوورەوەی بەكتریا بۆ ناو جەستەو هۆشداری دەدات بە جەستە لە ڕێگەی چاوەوە.

فرمێسكی سۆزداری
ئەمە یەكێكە لەو جۆرانەی، كە پەیوەندی بە هەستەوە هەیە، بە هۆی ئەو ماددانەی تێیدا هەیە وەك هێوركەرەوە رۆڵ دەبینێت، هەروەها كۆئەندامی دەمار چالاك دەكات.

بەشێوەیەكی گشتی بەپێی لێكۆڵینەوەكان، گریان بۆ ماوەیەكی درێژ دەبێتە هۆی ڕشتنی بەشێكی زۆر لە ماددەكانی ئۆكسیتۆسین و ئیندۆرفین، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كەسەكە ئارام بێتەوە دواتر دەروونی باش ئەبێت و زۆر كات دەست دەكا بە پێكەنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا