پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕێکی چینی دەڵێت:زۆر خواردنی سیر بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کێشەی تەندروستی، باس لەوەش دەکات سیر مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی چاویان هەیە، دەبێتە هۆی لێڵ بوونی چاو .
سیر گرنگە بۆ تەندروستی بەڵام زیانی هەیە بۆ چاو، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خواردنی سیر بە شێوەیەکی گشتی هۆکارێکە بۆ زرنگەی گوێ، وشک بوونی دەم، قورس بونی سەر ، بێهێزبونی یادەوەری و بیرچونەوەی.
سیر بە ڕێژەیەکی گونجاو سودێکی تەندروستی زۆری هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی شەکری خوێن دەدات، دژی هەوکردنە و پاککەرەوەیە.