سوودە تەندروستیەکانی زەردێنەی هێلکە

پۆڵەتیک پرێس

هێلکە بە یەکێک لە خواردنە تەندروستەکان لە سیستمی خۆراکیدا دادەنرێت، ڕۆژانە خواردنی هێلکەیەک 13 جۆری جیاواز ڤیتامین و کانزاکان بە جەستە دەبەخشێت، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە.

بەشێکی زۆری خەڵک زەردێنەی هێلکە ناخۆن، چونکە دەڵێن ڕێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵ و چەوری تێدایە، بەڵام جەستە پێویستی بەو کۆلیستڕۆڵ و چەوریە هەیە هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە دروستکردنی ماسولکەکاندا هەیە تەنها شت کە پێویستە ئاگاداری بیت ئەوەیە بە شێوەیەک و ڕێژەیەکی تەندروست بخورێت.

تعرف على فوائد البيض المسلوق - ويب طب

بەشێوەیەکی گشتی هێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان ڕێژەیەکی زیاتری ڤیتامین، کانزا و ماددە سوودبەخشەکانیش لە زەردێنەی هێلکەدایە و سپێنەکەی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین بۆیە نابێت واز لە خواردنی زەردێنەی هێلکە بهێنرێت، زەردێنەی هێلکە جەستە گەرم دەکاتەوە، هەستی تێربوون بۆ ماوەیەکی درێژتر زیاددەکات ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات کە پێست پێویستی پێیەتی، هەروەها یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و دروستبوونی ماسولکەکان دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا