پۆڵەتیک پرێس
توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە(زەهایمەر) بەهۆی چەندین هۆکارەوە ڕوودەدات یەکێکیان سیستمی خۆراکیە کە کاریگەری لەسەر هەموو نەخۆشییەکان هەیە وەک پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و قەڵەوی هەیە.
ئەم خواردنانە ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەکەنەوە:
-سەوزەواتەکان
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ترشی فۆلیک سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک هەیە.
-چەرەساتەکان
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و چەوری ئۆمێگا3یان تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکەن.
-ئۆمێگا3
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 وەک زەیتی زەیتون، تۆوی کەتان، ماسییەکانی تونە، ماکریل و سەلەمون سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک هەیە و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دەکەن.
-بەهاراتەکان
زیرە و دارچینی بەیەکێک لە بەهاراتە زۆر بەسوودەکان بۆ ڕێگریکردن لە زەهایمەر دادەنرێن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی بۆلیفینیولیان تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکەن.