پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست و ڕێگریکردن لە کێشەکانی کارێکی زۆر پێویستە، چونکە تیشکی زۆر هۆکارێکە بۆ سووتانی پێست و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاددەکات.
سێ خواردنەوە لە وەرزی هاویندا پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکەن:
-شەربەتی ترێ
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و ناهێڵێت بەهۆی تیشکی خۆرەوە زیانی پێبگات.
-قاوە
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە قاوە ڕۆڵێکی گرنگی لە پارێزگاریکردنی پێستدا هەیە، ڕێگری لە شێرپەنجەی پێست دەکات و خانەکانی دەپارێزێت.
-چای سەوز
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ئەو کەسانە بەردەوام چای سەوز دەخۆنەوە ئەگەری سووتانی پێستیان بەهۆی تیشکی خۆرەوە کەمترە بەروارد بەو کەسانەی نایخۆنەوە.