پۆڵەتیک پرێس
ئاوی ماست سوودێکی زۆری بۆ پێست و قژ هەیە، لەبەشێکی زۆری تێکەڵە سروشتیەکاندا بەکاردەهێنرێت، چونکە دژەئۆکسانە و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە.
سوودەکانی ئاوی ماست بۆ پێست:
-دەوڵەمەندە بە کانزاکانی پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، مەگنسیۆم و فۆسفۆڕ، هەروەها ڤیتامینەکان، پڕۆتین، کاربۆهیدرات و چەوریەکان، ئەمانەش سوودێکی زۆریان بۆ پێست هەیە.
-ئاوی ماست دژەئۆکسانە، ڕێگری لە چرچولۆچی دەکات و یارمەتی گەشەی پێست دەدات.
-یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین کە یارمەتی ڕەونەقدارکردنەوەی پێست دەدات.
-یارمەتی لابردنی پێستی مردووی دەموچاو دەدات.
-چارەسەرێکە بۆ پێستی چەور و زیپکە.
-وەک چارەسەرێک بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو پەڵانەی بەهۆی تیشکی خۆرەوە دروست بوون.
-یارمەتیدەرە بۆ ئەو پێستانەی هەستیاریان هەیە.
سوودەکانی ئاوی ماست بۆ قژ:
-ئاوی ماست یارمەتی گەشەی قژ لە ڕەگەوە دەدات و قژ بەهێز دەکات.
-بریقە و ڕەونەق بە قژ دەبەخشێت.
-چارەسەری کێشەکانی قژ دەکات.
-ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
-یارمەتی لابردنی چەوری زیادەی سەر دەدات کە دەبێتە هۆی چەوربوونی قژ.
-پێستی سەر و قژ شێداردەکاتەوە و ڕێگری لە وشکبوونیان دەکات.