پۆڵه‌تیك پرێس:
ئاژانسی پزیشکی ئەوروپی چاره‌سه‌رێكى نوێى بۆ نه‌خۆشى ئایدز راگه‌یاند.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، چاره‌سه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كه له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرانى ئایدز ڕۆژانە حەب بخۆن، ده‌توانن دوو دژە ڤایرۆس تێکەڵ بكه‌ن و مانگى جارێك له‌شێوه‌ى ده‌رزى به‌كارى بێنن.
له زانیاریه‌كانى ئاژانسه‌كه‌دا هاتووه، تێکەڵبوونی دەرمانی دژە ڤایرۆسی “رێلبێڤیراین” و “کابۆتگرافەر” کە بە ناوی “Recampis” و “Focabrea” دەفرۆشرێت، یارمەتی رێگریکردن لە توانای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسەکە ده‌كات، ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ره‌ش به ده‌رزى دەبێت، دەریشکەوتوە کە کاریگەری درێژخایەنیان هەیە.
نه‌خۆشى ئایدز نه‌خۆشیه‌كى كوشنده‌یه و سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له‌وكاته‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه بدۆزرێته‌وه.