پۆڵەتیک پرێس
خواردنەکان کاریگەرییان لەسەر تەندروستی جەستە هەیە، مێشک یەکێکە لەو ئەندامانەی بەهۆی خواردنی ناتەندروستەوە زیانێکی زۆری پێدەگات، مێشک پارێزگاری لە تەندروستی دڵ، هەناسە و سییەکان دەکات بۆیە پێویستە ئەو خواردنانە نەخورێن کە زیانی پێدەگەیەنن.
بەپێی توێژینەوەکان ئەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە وەک سۆدە، خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان، خواردنەوە کهولیەکان، کاربۆهیدراتی زیانبەخش، ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە وەک ڕۆن، بەرهەمەکانی هەویر، بسکویت و بابەتەکانی زیان بە تەندروستی مێشک دەگەیەنن.
هەروەها باشترە لە خواردنەوەکانی وەک پەتاتەی سوورەکراو، شیرینیەکان، مەعکەرۆنی، ئەو جۆرە ماسییانەی رێژەیەکی زۆر جیوەیان تێدایە دووربکەونەوە چونکە کاریگەری نەرێنیان لەسەر مێشک دەبێت.