پۆڵەتیک پرێس
رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی جەختی لەوە کردەوە، کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز دەستیکردووە بە گەشتەکانی گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیای فایزەری ئەمریکییەوە پەرەیپێدراوە.
ئەمڕۆ شەممە، رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی جەختی لەوە کردەوە، هێڵی ئاسمانی کۆمپانیای یونایتد ئێرلاین لەلایەن دەستەی فڕۆکەوانی فیدڕاڵییەوە رێپێدانی تایبەتی بەدەستهێناوە بۆ گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی لەژێر ٧٠ پلەی سەدیدا.
هاوکات، کۆمپانیای فایزەر پلان دادەنێت بۆ ئەنجامدانی دەیان گەشتی ئاسمانی و سەدان گەشتی زەمینی بۆ گواستنەوەی ڤاکسینەکەی لەدوای پەسەندکردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە.
بەدەر لەو هەوڵەی ئەمریکا، لە ئێستادا فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرەو جیهان.
ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پێویستە ٪٦٠ بۆ ٪٧٠ی دانیشتوان ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنن بەمەبەستی راگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و لەناوبردنی.