تەندروستیی جیهانی: مانگەکانی داهاتوو سەخت دەبن

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لەماوەی چەند مانگی داهاتوو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆخێکی سەخت دەهێنێتە ئاراوە.

تیدرۆس ئەدهانوم گیبریسوس بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئێمە لە قۆناغێکی سەختی ڤایرۆسی کۆرۆناداین بەتایبەت لە نیوەگۆی باکوری زەوی ئەم چەند مانگەی داهاتوو ماوەیەکی سەخت و مەترسیدار دەبێت بۆ هەندێك وڵات.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی نوێترین توێژەنەوە کە لە ئەمریکا کراوە دەرکەوتووە، توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە هەتا کۆتایی مانگی شوبات نیو ملیۆن تێدەپەڕێنێت.

ئەوەش هاتووە، لەو ژمارەیە دەتوانرێت ١٣٠ هەزار کەس رزگاریان ببێت ئەگەر هەمووان پابەند بن بە بەکارهێنانی دەمامک.

لایخۆیەوە، رۆژی هەینی، ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری NIAID رایگەیاند، ئەگەر خەڵکی دەمامک بەکارنەهێنن، رەنگە پێویست بکات دانوستان بکەین، ئاماژەی بەوەشکرد، رێوشوێنەکانی وەک بەکارهێنانی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە وەرزی سەرما کارێکی پێویستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا