چەند وڵاتێک دەستیان بەسەر ڤاکسینی کۆرۆنادا گرتووە

پۆڵەتیک پرێس

عەبدولغەنی ساعیدی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی رەسافە لە بەغدا جەختی لەوەکردەوە، 10 وڵات لە جیهاندا دەستیان بەسەر %70ی ڤاکسینەکانی کۆرۆنادا گرتووە و 130 وڵاتیش لەناویاندا عێراق هێشتا ڤاکسینیان بەدەست نەگەیشتووە.

ساعیدی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، ڤاکسینی کۆرۆنا بەتەواوەتی کۆتایی بە ڤایرۆسەکە ناهێنێت بۆیە پێویستە هاوڵاتیان لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینیش هەر بەردەوامبن لە بەکارهێنانی دەمامک و خۆیان بپارێزن.

باسی لەوەشکرد، “هەمووان دەیانەوێت ئەم مۆتەکەیە کۆتاییبێت، ئەمەش بە چەند مەرجێک بەدیدێت، یەکەمیان بەکارهێنانی دەمامک، دووەمیش دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، هاوکات، بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە بۆ %80ی دانیشتووانی جیهان”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی هەینی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بارێک ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرەتای مانگی ئاداری داهاتوو دەگاتە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا