عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕوبه‌ڕوی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌بنه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕوبه‌ڕوی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ به‌كارهێنان.

به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا كه‌ كۆمپانیای فایزه‌ر دروستیده‌كات بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، پێویستده‌كات ڤاكسینه‌كه‌ له‌ به‌فرگرێكدا له‌پله‌ی 70ی ژێر سفری سه‌دی هه‌ڵگیرێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سێ دانه‌ له‌و جۆره‌ به‌فرگره‌ له‌ عێراقدا هه‌یه‌.

د.خاڵس قادر، سەرۆكی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، :”لە هەرێمی كوردستان چەندبەفرگرێكی تایبەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا هەیە، بەڵام پێویستیمان به‌ به‌فرگری زیاترە بۆ هه‌ڵگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ له‌كاتی گه‌یشتنیدا”.

سەبارەت بە دروستبونی كێشەی چاوه‌ڕوانكراوی هەڵگرتنی ڤاكسینەكە وتی:”كاتێك ڤاكسینەكە لە لایەن عێراقەوە دابینكرا، ئەوكات هەوڵی چارەسەركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش ده‌درێت هه‌م بۆ عێراق خۆی هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكە ژمارەی بەفرگرەكانی هەرێم زۆر نییە”.

وتیشی:”به‌فرگره‌كانی ئێمە زۆربەی 18 پله‌ی ژێر سفری سه‌دییە، بەڵام ئه‌و به‌فرگرانه‌ی له‌پله‌ی ژێر 70ـی سه‌دیدایه‌ ژماره‌یان كەمە، لەگەڵ عێراق و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە هەوڵدا دەبین بۆ ئەوەی لە هەرێمیش دابینی بكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا