باشترین جۆری شەربەت بۆ تەندروستی

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی ڕوسی پسپۆڕ لەبواری خۆراک، ڕیما مۆیسینکۆ، دەڵێت، شەربەتی سروشتی هەنار باشترین جۆری شەربەتە کە تایبەتمەندیەکی زۆر و سوودێکی سەرسوڕهێنەری بۆ جەستە هەیە.

باسی لەوەکرد، شەربەتی سروشتی هەنار یەکێکە لە باشترین شەربەتە سروشتییەکان بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، هەروەها کاریگەرییەکی زۆری لەسەر باشتربوونی کردارەکانی ڕیخۆڵە هەیە.

أخصائية تغذية: عصير الرمان أفضل أنواع المشروبات فائدة للجسم

پزیشکەکە جەختی لەوەشکردەوە، وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و یارمەتی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن و چارەسەرکردنی کەمخوێنی دەدات، بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین سی، مس و ئاسن لەناو شەربەتی سروشتی هەناردا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا