پۆڵەتیک پرێس
تەندروستبوونی دڵ کلیلی ژیانێکی بەختەوەر و دڵخۆشە ئەمەش ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵ دەکات.
بۆ تەندروستی دڵ پێویستە سیستمی خۆراکی دەوڵەمەندبێت بە خواردنە تەندروستەکان کە ڕێژەیەکی زۆر ماددە بەسوودەکانیان تێدایە، بەهاراتەکان بەشێکی سەرەکی هەموو خواردنەکانی ڕۆژانەن.
باشترین بەهاراتەکان بۆ تەندروستی دڵ:
-زەردەچەوە
تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، چارەسەری غازات، ئازاری ددان و جەستە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات بەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
-سیر
تایبەتمەندی دژەهەوکردن، بەکتریا و کەڕووی هەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە، رێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات.
-بیبەری ڕەش
یەکێکە لە بەهاراتە بەناوبانگەکان لەجیهاندا، دژەئۆکسانێکی بەهێزە و تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.