پۆڵەتیک پرێس
ژەمی بەیانیان سەرەکیترین ژەمە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، هەندێک کەس ژەمی بەیانیان ناخۆن بەڵام نەخواردنی کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر تەندروستی دەبێت.
بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی ژەمی بەیانیان ناخۆن مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و نۆبەی دڵ زیاترە بەراورد بەو کەسانەی دەیخۆن، هەروەها مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو زیاترە.
توێژینەوەکان جەختیان کردۆتەوە نەخواردنی ژەمی بەیانی هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش و کەمی وزە، چونکە خواردنی ژەمی بەیانیان وزەیەکەی زۆر بەجەستە دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئازاری سەر و هەڵوەرینی قژ دادەنرێت.