نەشتەرگەرییەک 15 کاتژمێر دەخایەنێت

پۆڵەتیک پرێس

بۆ یەکەم جار نەشتەرگەری چاندنی شان وقۆڵ بۆ نەخۆشێکی ئایسلەندی لە دەزگای hospice civils de Lyon، ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی ئیدوار ئیریۆ لە شاری لیۆن ی فەرەنسا، نەشتەرگەری چاندنی شان و قۆڵ بۆ کەسێک ئەنجام دراوە، ماوەی ١٥ کاتژمێری خایاندوە.

العالم

نەخۆشەکە لە ئێستادا تەمەنی ٤٨ ساڵە و لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا بەهۆی کارەباوە قۆڵەکانی لە دەست دا بوو، تیمە پزیشکیەکە بەردەوامن لە چاودێری کردنی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی دۆخی نەخوازراو، بە شێوەیەکی گشتی تا ئێستا نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

لە ساڵی ١٩٨٨ دا لە شاری لیۆن ی فەرەنسا یەکەم نەشتەرگەری چاندنی دەست لە لایەن پرۆفیسۆرێکی فەرەنسی ئەنجام درا، لە ئێستاشدا چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ ساڵ بە ساڵ ڕوو لە زیادبوونە، هەرچەندە بە بەراورد بە جۆرەکانیتری نەشتەرگەری ڕێژەکەی کەمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا