پۆڵەتیک پرێس
مەعکەرۆنی یەکێکە لەو خواردنانەی لەجیهاندا ناوبانگێکی زۆری هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، بەچەندین شێوازی جیاواز ئامادەدەکرێت، ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت زیانی بۆ جەستە دەبێت.
ڕۆژانە خواردنی مەعکەرۆنی زیانی تەندروستی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، بەپێی ئاژانسی”سپۆتنیک” پسپۆڕی بواری خۆراک ئاناستاسیا گافریکۆڤا ڕوونیدەکاتەوە، بەگشتی %90ی هەموو جۆرەکانی مەعکەرۆنی گلۆتینیان تێدایە ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر و بەردەوام بەکاربێت لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی کۆڵۆن، دابەزینی بەرگری جەستە و کێشەکانی پێست.
پسپۆڕەکە باس لەوەدەکات ڕۆژانە خواردنی مەعکەرۆنی وادەکات سوود لە گرنگییەکانی بۆ جەستە وەرنەگریت و لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس، کەمبوونەوەی بەرگری جەستە، زیادبوونی کێش.