چەند رێنمایییەك بۆ بەهێزكردنی مێشكی منداڵ

پۆڵەتیك پرێس:
دایك‌و باوك بەردەوام ئارەزووی گەشەكردن و سەركەوتنی منداڵەكەیان دەكەن و بۆ ئەمەش پێویستە منداڵەكە كەسێكی زیرەك و خاوەن مێشكێكی بەهێز بێت، بۆ بە هێز كردنی مێشكی منداڵەكەت ئەم خاڵانەت لە بیر نەچێت.

ژەمی خۆراكی:
بێگومان خۆراكی تەندروست یەكێكە لە سەرچاوە سەرەكیەكان و رۆڵێكی كاریگەری هەیە لە بەهێزكردنی بیری منداڵدا، ئەو خۆراكانەش بریتین لە : میوەی وشككراو و گوێز و بادام، سەوزی، هەروەها شیر و خورادەمەنییە دەوڵەمەندەكان بە پێكهاتەی شەكری بەسود و سروشتی وەك هەنگوین، خوارنە ئاویەكان وەك ماسی.

چیرۆك پێش خەوتن:
خوێندنەوەی چیرۆك پێش خەوتن تەنیا نابێتە هۆی زیرەك بوونی منداڵ بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی باش بوونی بیری منداڵ و بەهێزكردنی و باش بوونی لە خوێندنەوەدا ، خوێندنەوەی چیرۆكی شەوانە یارمەتی زیادكردنی خواستی منداڵ دەدات بۆ فێر بوون.

یاری كردنی ئازاد:
مەبەست لەمە یاریە ئەلكترۆنی و خەیاڵیەكان ناگرێتەوە، بەڵكو بە پێی زانستەكانی دەروونی، یاری كردنی منداڵ لەگەڵ هاوڕی و واتا یاری كردنێك جوڵەی تێدا بێت دەبێتە هۆی زیادبوونی وزە و كەسایەتی بەهێز دەكات و بیری تیژ دەكات مێشكی گەشە پێ دەكات.

رزگاربوون لە دوو دڵی:
بە پێی بڵاوكراوە پزیشكییەكانی گۆڤاری زانستی پزیشكی دەروونی بایەلۆژی شەكەتی لە دوو دڵی و بێتاقەتی رۆڵی سەرەكی هەیە لە كاریگەری خراپ لە سەر گەشەی منداڵ، هەر بۆیە پێویستە دایك و باوكان دڵنیابن لە ئارامی و دڵخۆشی منداڵەكەیان و هەوڵ بدەن منداڵ بە دوور بێت لە كێشەی كۆمەڵایەتیەكانی ناوماڵ.

یاریە بیرییەكان:
هەندێك یاری هەن دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بیری منداڵ و گەشەكردنی مێشك، وەك هەندێ یاری ڤیدیۆی تایبەت هەن بە زیرەك كردنی بیری منداڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا