هۆشداری لەبارەی ڤاکسینە روسیەکە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسێکی گەورەی ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی لە یەکێتی ئەوروپا داوایکرد رێگریبکرێت لە پەسەندکردنی ڤاکسینی “سپۆتنیک ڤی” روسی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەلایەکی دیکەوە کریستا ویرسمەر هاچ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیدارەی ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی رایگەیاند، پێویستمان بە بەڵگە هەیە تا پێداچوونەوە بۆ ڤاکسینەکە بکەین، جگە لەوەش تا ئێستا هیچ داتایەکمان لەبەردەستدا نییە لەبارەی ئەوەی کێ ڤاکسینی وەرگرتووە و چەند کەس کوتراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانین لە داهاتوودا پێشنیاری ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی بکەین، بەڵام لەدوای پێداچوونەوەی گونجاو بۆ داتاکان، وتیشی: لە ئێستادا لەلایەن ئاژانسی دەرمانی ئەوروپییەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، داتاکان لەلایەن کۆمپانیا روسییە بەرهەمهێنەرەکانەوە بەپێی پێوەرەکانی ئەوروپا بۆ کوالتی و سەلامەتی و کارایی دەرمان، پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، کاتێکیش ئەنجامەکەی جێگیر دەکرێت، ئەوا لە یەکێتی ئەوروپاش مۆڵەتی پێدەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سێ وڵاتی ناو یەکێتی ئەوروپا ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی روسی پەسەندکراوە یاخود لە قۆناغی هەڵسەنگاندندایە کە ئەوانیش، هەنگاریا، سلۆڤاکیا و کۆماری چیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا