مەترسیەکانی خواردنی ئایس کرێم

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، ئارەزووی خواردنی ئایس کرێم دەکەن بە تایبەت لە دەستپێکی وەرزی گەرمدا.

پزیشکی پسپۆری بواری خۆراکی ڕوسی، ئانا بێل ئۆسۆڤا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەموو بەرهەمێکی خۆراک بەسود نیە، بۆ ئەو کەسانەی وەرزشی لەش جوانی دەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا ئەو پزیشکە وتی، ئەو ئایس کرێمەی لە ماڵەوە بە میوەی فرێش و کەمێک شیر و شەکر دروست دەکرێت و تازەیە زۆر باشترو بە سودترە، لەو ئایس کرێمەی لە دەرەوە ئەیکڕیت و ڕێژەیەکی زۆر شەکر و ڕەنگی تێدا بەکار دەهێنرێت، ئەو ئایس کرێمەی لە ماڵەوە دروست دەکرێت کالۆریەکەی باشترە لەوەی دەرەوە.

ئەو ئایس کرێمەی بە خامە دروست دەکرێت هەمیشە چەوری زۆرەو، کالۆری تێدایە بۆیە سودی نیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیخۆن، بەڵکو باشتر وایە تا ئەتوانن ئەو ئایس کرێمانە بخۆن کە لە میوە دروست دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا خواردنی ئایس کرێم لە کەش و هەوای سارددا، شتێکی باش نیەو زیان بە قوڕگ دەگەیەنێت، بەڵام لە کەش و هەوایەکی گەرمدا دەتوانیت بیخۆیت بۆ ئەوەی کەمێک گەرووت فێنک بێتەوە، بە رێژەی پێویست.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا