کاریگەریەکانی شوکولاتەی ڕەش لەسەر تەندروستی دڵ

پۆڵەتیک پرێس

شوکولاتەی ڕەش لە دەنکی کاکاو دروستکراوە، مێژووی بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکای ناوەڕاست، هەر لەکۆنەوە شوکولاتە وەک چارەسەرێک بۆ بەشێکی زۆری نەخۆشیەکان بەکارهێنراوە وەک، نەخۆشیەکانی جگەر، قەبزی، کێشەکانی کرداری هەرس و ماندوێتی.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کاکاو تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە مەترسی مردن کە بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵەوە ڕوودەدات بەڕێژەی %50 کەمدەکاتەوە، شوکولاتەی ڕەش یارمەتی باشترکردنی میزاج دەدات، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات، ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، مس و مەگنیسیۆمی تێدایە یارمەتی تەندروستی پێست دەدەن و لە تیشکی سەروبنەوشەیی دەیپارێزن.

دراسة جديدة توضح تأثير الشوكولاتة الداكنة غير المتوقع على القلب -  09.01.2022, سبوتنيك عربي

ماددەی ڤلافۆنید کە لە شوکولاتەدا هەیە ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەخوێنەکان هەیە، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات و ڕێگری لە گیرانی دەمارەخوێنەکان دەکات، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا