سوودە تەندروستیەکانی چای سێو

پۆڵەتیک پرێس

سێو یەکێکە لەو میوانەی ناوبانگێکی زۆری هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن، کۆلیستڕۆڵ و کێش دەدات، بەڵام بەشێکی زۆری خەڵک تائێستا سوودەکانی خواردنەوەی چای سێویان نەزانیوە، کە یەکێکە لەو خواردنەوانەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.

چۆنیەتی ئامادەکردنی چای سێو:

سێ کوپ ئاو، کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ و هەندێک چا دەخەیتە سەر ئاگر تا دەکوڵێت، دواتر کە کوڵا سێوێک پارچە پارچە دەکەیت و تێی دەکەیت، لەسەر ئاگر لایدەبەیت تۆزێک دارچینی تێدەکەیت و بۆماوەی پێنج خولەک وازیلێدەهێنیت، پاشان ئامادەیە بۆ خواردنەوە.

شاي التفاح يعزّز رصيد المناعة

سوودە تەندروستیەکانی چای سێو:

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات و یارمەتی سووتانی چەوری دەدات، ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

-سێو ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ماددەی بۆلیفینۆلی دژەئۆکسانی تێدایە ڕێگری لە بەرزبونەوەی رێژەی کۆلسیتڕۆڵ دەکات.

Apple-Cinnamon Tea Recipe - Cuisinart.com

-یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات.

-سێو شەکرە سروشتیەکان و دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات و ڕێگری لە بەرزبونەوەی دەکات.

-سێو یەکێکە لەو میوانەی کالۆری کەم تێدایە، بۆیە سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک