کەمی جوڵەو زۆر دانیشتن توشی ئەم کێشە مەترسیدارانەت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

جوڵەی بەردەوام و وەرزش کردن، سوڕی خوێن چالاک دەکات، وزەی زۆرت پێ دەبەخشێت و میزاجت باشتر دەکات، هەروەها کرداری هەرس کردن ڕێک دەخات، بەڵام کەمی جوڵەو زۆر دانیشتن کاریگەری دەکاتە سەر باری دەروونیت.

ماڵپەڕە تەندروستیەکان ئامۆژگاری بڵاو دەکەنەوە، هۆشداری دەدەن سەبارەت بەوەی جەستە پێویستی بە جوڵەو وەرزش کردن هەیە، چونکە ئەگەر جەستەیەکی چالاکت نەبێت ئەگەری توشبوونت بە جەڵتەی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کێشە لە دەمار و گورچیلەکان و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

وەرزش نەکردن و کەم جوڵەیی دەبێتە هۆی کەم خەوی، هەروەها هۆکارەکی سەرەکیە بۆ توشبوونت بە قەڵەوی و خەمۆکی، هەروەها لاوازبوونی ئارەزووی سێکسی و دروست بوونی ئازار لە پشتدا و لاوازبوونی سیستمی بەرگری.

جەستە ڕێژەیەکی زۆر لە هۆرمۆنی گریلین واتە هۆرمۆنی برسێتی بەرهەم دەهێنێت، لە ماوەی ڕۆژێکداو بە تایبەتی لە کاتی کەم جوڵەیی دا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر بخۆیت و دووچاری قەڵەوی ببیت، ئەو هۆرمۆنەش لە ڕێگەی وەرزش کردن و چالاکی جەستەوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

هەروەها کەمی جوڵە دەبێتە هۆی ڕەق بوونی جومگەکان ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردنی جومگەکانت بە تایبەتی لە ناوجەی شان و ملدا، وە ئەنجام نەدانی چالاکی دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی توانای سەرنجدان.

باشتر وایە هەر ٣٠ خولەک جارێک جوڵەیەک ئەنجام بدەیت، بۆ ئەوەی لەو نەخۆشیانە بە دوور بیت، باشتر وایە کاتێک پەیوەندیەکی تەلەفۆنیت بۆ یەت بە رۆیشتنەوە گفتوگۆ بکەیت، بۆ ئەوەی بجوڵێیت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا