پۆڵەتیک پریس
بەشێکی زۆری خەڵک یان منداڵەکان ناوکی میوەکان دەشکێنن و دەیخۆن، ئاگادارنین کە مەترسیدارن و دەبنە هۆی ژەهراوی بوون.
پزیشک محەمەد ئیهاب فواد بەڕێوەبەری بەشی بایلۆجی لە میسر دەڵێت: ناوکی هەندێک میوەی وەک قەیسی و قۆخ و چەندانی دیکە ڕێژەیەکی زۆر ترشی هایدرۆسیانیکیان تێدایە، ئەو ترشەش ڕەنگی نییە و ژەهراویە.
ناوکی سێو، بادەم بەتایبەتی بادەمی تاڵ،قۆخ، قەیسی و هەڵوژە بەهەمان شیوە مەترسیدارن، شکاندن و خواردنی ناوکەکانیان ئازاری سک دروست دەکەن و دەبنە هۆی ژەهراوی بوون.
بریکاری پێوانەی خۆراکی بەڕیتانی ڕێنمای دەدات دەربارەی خواردنی ناوکی میوەکان، باس لەوە دەکات خواردنی ١٠٠ دەنک بۆ ١٩٠ دەنک ناوکی قەیسی بەسە بۆ لەدەست دانی ژیانی هەر مرۆڤێک، خواردنی ٤٠ گرام ناوکی بودەمی تاڵ مەترسی مردن دروست دەکات، هەروەها جەختی لەوەش کردەوە ناوکی ئەو میوانە لە کەشێکی شێداردا کارلێکی کیمیای دەکەن و ژەهراوی دەبن.