پۆڵەتیک پرێس
کۆمەڵەیەکی ئەڵمانی نەشتەرگەری دەموچاو ڕایانگەیاند وشکبوونی دەم بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازی وەک زیادبوونی تەمەن، کەمخواردنەوەی شلەمەنیەکان، هەناسەدان لەڕێگەی دەمەوە و جگەرکێشانەوە ڕوودەدات.
بەپێی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵەکە لەگەڵ ئەوەی هۆکاری جیاوازی هەیە بەڵام لە هەندێک کاتدا لەوانەیە نیشانە بێت بۆ نەخۆشی مەترسیدار وەک هەوکردنی جیوب، نەخۆشی شەکرە و هەوکردنی وەرەمە شێرپەنجەییەکانی ناودەم.
وشکبوونی دەم ئەگەر کلۆربوونی ددانەکان زیاتر دەکات و هۆکارێکە بۆ ناخۆشبوونی بۆنی دەم،ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر وشکبوونی دەم بەردەوامبوو پێویستە سەردانی پزشیک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی و چارەسەرکردنی.