ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆئەوەی گورچیلەکان لە مەترسیدان

پۆڵەتیک پرێس

گورچیلەکان یەکێکن لە ئەندامە سەرەکیەکانی جەستە، خوێن لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە و ناتەندروستیان زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

هەندێک نیشانە ئاماژەن بۆئەوەی گەرچیلەکانت لە مەترسیدان وەک:

-گۆڕانکاری لە میز و ڕەنگی میزدا.

-تەنگەنەفەسی هۆکارێکی سەرەکی ناتەندروستی گورچیلەکانە چونکە کاتێک ئاو لە سییەکان کۆدەبێتەوە گورچیلەکان ناتوانن بەباشی کاری خۆیان بکەن و دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی.

-ئاوسانی دەست و قاچەکان.

-بێهێزبوونی سەرنج و تێکەڵکردنی یادەوەری.

-بوونی ئازارێکی زۆر لەبەشی خوارەوەی پشتدا.

-ماندوێتی و شەکتی بەردەوام.

-گێژبوون.

-دڵتێکەڵهاتن.

-گرژبوونی جەستە و ماسولکەکان.

-بەردەوام هەستکردن بە سەرما.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا