پۆڵەتیک پرێس
منداڵێی شیرەخۆرەی پارێزگای قەنیترەی سوریا کە تەمەنی ٢٥ ڕۆژ بوو دوای هێشتنەوە و چارەسەرکردنی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی ١٠ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بۆوە.
نەخۆشخانەکە باس لەوەدەکات کاتێک منداڵەکە گەیاندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە پلەی گەرمی بەرزبووە، کۆکەیەکی وشکی هەبووە لەگەڵ کێشەی هەناسەدان و دابەزینی ئۆکسجین.
دوای ئەوە منداڵەکە لە منداڵانی دیکە جیاکراوەتەوە و پشکنینیان بۆ کردووە، پاشان پشکنینی کۆرۆناکەی ئەرێنی دەرچووە، بۆیە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەجیا دانراوە و چارەسەری گونجاوی بۆکراوە.
دوای چارەسەرەکە جارێکی دیکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کردووە و نەرێنی دەرچووە و چاک بۆتەوە.