نیشانەکانی هەستیاریبوون بە لاکتۆز

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک لە خەڵک لەجیهاندا بەدەست هەستیاریبوون بە لاکتۆزەوە دەناڵێنن، لاکتۆز ماددەیەکە لە بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا هەیە بەتایبەتی شیری مانگا، ئەو کەسانەی هەستیاریان پێی هەیە ناتوانن هەرسی بکەن.

ئەم دۆخە بەهۆی کەمی لاکتاز لەجەستەدا ڕوودەدات ئەنزیمێکە ڕیخۆڵە دەریدات بۆ هەرسکردنی لاکتۆز، لەکاتی هەستیاریبوون بە لاکتۆز چەندین نیشانەی جیاواز دەردەکەوێت وەک:

-دڵتێکەڵهاتن
-ئازاری سک
-غازات و ئاوسانی سک
-سکچوون کە دوای 30-120 خولەک لە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان دروستدەبێت

نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆرێت، هەندێکیان لە هەندێک دۆخدا بەرگەی هەستیاریبوونەکە دەگرن و هەندێکیشان بەرگەی ناگرن لەوکاتەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت و ئەو بەرهەمانە نەخورێت کە لاکتۆزیان تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا