چۆن برژاو دەخۆیت بێ ئەوەی زیان بە جەستەت بگات

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بە ناوی نوریا دیانۆڤا تایبەت بە کۆئەندامی هەرس و خۆراک وتی، بۆ ئەوەی لە کاتی خواردنی برژاودا پارێزگاری لە جەستەت بکەیت پێویستە گۆشتێک هەڵبژێری کە چەوری کەم بێت.

ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر بەشێک گۆشت برژاو بخۆیت، پێویستت بە دوو قات خواردنە ڕیشاڵیەکان دەبێت لەگەڵ سەوزە، سەوزەی تازە باشترین خواردنە، بەڵام دەتوانیت برژاو بخۆیت ئەگەر زۆر نەسوتابێت ئەوا ڕیشاڵەکانی کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستەت دروست ناکات و ئەو ماددانەی دەبنە هۆی شێرپەنجە کەمی دەکاتەوە.

بەپێی وتەکانی ئەو پزیشکە، باشتر وایە لەگەڵ خواردنی هەر بەشێک گۆشتدا لە هەموو بارودۆخێکدا خوێیەکی کەمتر بەکار بهێنیت، کهولیش کەمتر بخورێتەوە.

هەروەها ڕوونی کردەوە، باشتر وایە بەکارهێنانی کهول لەگەڵ کێشی جەستەت بگونجێت، بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بارو دۆخی تەندروستیت بکەیت، چوونە دەرەوەی کهول لە جەستەی خانمان دا هێواشتر وەک لە پیاوان چونکە خانمان بە شێوەیەکی گشتی کێشیان لە پیاوان کەمترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا