کاریگەری خواردنە خێراکان لەسەر تەندروستی دڵ

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی بەڕیتانی نوێ ئاگاداری دەربارەی زیادەڕەویکردن لە خواردنە خێرا و ئامادەکراوەکانی وەک پیتزا و بەرگر دەدات، چونکە کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی هەیە بەتایبەتی تەندروستی دڵ.

بەپێی توێژینەوەکە ئەو خواردنانە ڕێژەیەکی زۆر خوێ و چەورییان تێدایە کاریگەری نەرێنیان لەسەر تەندروستی دڵ هەیە وەک بەرزبوونەوەی پەستان و کۆلیستڕۆڵی خوێن، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆریەخوێنەکان زیاددەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا خواردنە خێراکان زیانیان بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە و هۆکارێکی سەرەکی شێرپەنجەن مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بەڕێژەی %29 زیاددەکەن، بۆیە پێویستە نەخورێن یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بخورێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا