پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا توشبوون بەنەخۆشیە جیاوازەکان زیاددەکات بەهۆی زۆر برسیبوون و خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە خوێ هەروەها بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما یەکێک لە نەخۆشیە باوەکان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنە.
بەپێی ماڵپەڕی”ndtv” ئەم خواردنە زستانانە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن:
-سەوزەواتەکان
زیادکردنی سەوزەواتەکانی وەک کەلەرم، شێلم، چەوەندەر و کاهوو بۆ سیستمی زۆراکی زۆر گرنگە، چونکە یارمەتی جەستە دەدەن لە سۆدیۆمی زیادە ڕزگاری بێت و بەوشێوەیە پەستانی خوێن دادەبەزێنن.
-چەوەندەر
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵ دەدات.
-سیر
سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن، چونکە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات.
-پڕتەقاڵ
میوەیەکی بەناوبانگە و خواستێکی زۆری لەسەرە دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان بەپێی توێژینەوەکان خواردنی پرتەقاڵ لەوەرزی زستاندا یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.