پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان ملیۆنان کەس لەجیهاندا تووش دەبن، نەخۆشی شەکرە لەجۆری2 زیاتر باوە، توشبوون بە نەخۆشی شەکرە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و پەستانی خوێن زیاد دەکات، دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا بەهەمان شێوەی ئەو زیانی هەیە.
بەشێوەیەکی گشتی هەموو خەڵک وادەزانن تەنها توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیانی هەیە، بەڵام دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا بەهەمان شێوە زیانێکی تەندروستی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین نیشانەی هەیە وەک: ئاڕەق کردن، بەردەوام و بەشێوەیەکی زۆر هەست بە ماندوویی کردن، سەرسوڕان، بێهێزبوون و برسێتی، لەگەڵ ئەوەشدا ناهاوسەنگی لێدانی ترپەی دڵ.
لە کاتێکدا ڕێژەی شەکر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت نیشانەکانی قورستر دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کەسەکە لەهۆش خۆی بچێت، بۆیە لەگەڵ نابێت فەرامۆش بکرێت لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە دەبێت ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.