هۆکارەکانی دواکەوتنی گەشەی منداڵان

پۆڵەتیک پرێس

کاتێک منداڵان سیستمی خواردنیان ناڕێک و پێک بێت و خواردنی تەندروست نەخۆن دەبێتە هۆی ئەوەی گەشەیان دوابکەوێت و کێشی لەشیان کەم بکات، پێویستە لەشی منداڵ بری ئەو کالۆریە وەربگرێ کە پێویستی پێیەتی و پشکنینی تایبەتی کێش و بڵای لە لایەن دکتۆرەوە بۆ بکرێت تاوەکو بگەیەنرێتە کێشی و باڵای ئاسایی.

ئەگەر هات و هەوڵی چارەسەرکردنی نەدەیت ڕەنگە درێژە بکێشێت و ببێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشیتر، دواکەوتنی گەشەی منداڵ پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە هەیە کە بریتین لە

-هۆکارە ژینگەییەکان

-پێدانی شیری قوتو لە جیاتی شیری دایک و بەردەوام بوونی منداڵ لە شیر خورادن دوای تەمەنی دیاری کراو

-نەخواردنی خۆراک بە شێوەیەکی تەندروست، خواردنەوەی شیر لە کاتی جیاوازدا

-هەروەها هەندێک کات لایەنی دەروونی کاریگەری زۆری لەسەر گەشەی منداڵ هەیە وەک، بێ باوک و دایکی، نەبوونی هۆشیاری لە لایەن دایک و باوکەوە بۆ پەروەردە کردنی منداڵەکەیان

-هەروەها ڕەنگە هەندێکیتر لە هۆکارەکان پەیوەندی بە جۆرەکانی هەستیارییەوە هەبێت بە تایبەت بەرامبەر خواردن، یاخود ئەو نەخۆشیە زگماکیانەی منداڵ هەیەتی، یاخود نەخۆشی شەکرە

زۆر هۆکار هەیە کە دەبێتە هۆی دواخستنی گەشەی منداڵ بەڵام، پێویستە لە کاتی هەست کردن بەم حاڵەتە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و پشکنینی تایبەت ئەنجام بدەیت تاوەکو چارەسەری بۆ وەرگریت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا