هەوکردنی خاڵ دەبێتە هۆی شێرپەنجە

پۆڵەتیک پرێس

نیشانەکانی هەوکردنی خاڵ چین؟ چی هۆکارە بۆ ئەوەی هەو بکات، چۆن لە هەوکردن دەیپارێزیت؟ ئەو خاڵەی لەسەر جەستە و ڕوخساری مرۆڤ دروست دەبێت لە ئەنجامی ڕێژەیەکی زۆری میلانینە، لە هەندێک کاتدا ئاسایی نیەو دەکرێ ببێتە هۆی شێرپەنجە.

نیشانەکانی هەوکردنی خاڵ

خاڵی سەر جەستەو ڕوخسار، وەک هەموو ئەندامەکانیتری لەشی مرۆڤ توشی هەوکردن دەبێت لە ڕێگای ئەم چەند نیشانەیەوە درکی پێدەکەیت.

١-سوربوونەوەو هەڵئاوسان
٢-خوێن بەربوون
٣-کێم
٤-ئازار
٥-هەست کردن بەگەرمی شوێنی خاڵەکە

هۆکارەکانی هەوکردنی خاڵ

١-هەوکردنی خانەکان، بریندار بوونی پێست و بڵاوبوونەوەی بەکتریا تیادا دەبێتە هۆی هەوکردن

٢-هەست کردن بە خوروو، خوراندنی خاڵەکەت بە نینۆکەکانت دەکرێت هۆکار بێت بۆ بریندار کردن و هەوکردنی لە ڕێگەی بەکتریای ژێر نینۆکەکانتەوە

٣-برینداربوونی خاڵ، زۆر هۆکار هەیە بۆ هەوکردن و بریندار بوونی خاڵ یەکێل لەوانە نەهاتنە دەرەوەی مووە لە ژێر پێست دا

چارەسەری هەوکردنی خاڵ

١-دەرمان، ئەگەر هەستت کرد کە خاڵەکەت هەوی کردووە، پێویستە لە رێگەی دەرمانی تایبەتی پزیشکیەوە خاوێنی بکەیتەوەو چارەسەری بۆ وەرگریت

٢-لابردنی خاڵ، ئەگەر هەستت کرد خاڵەکانت گومانی دروست بوونی شێرپەنجەی لێ دەکرێت، دەتوانیت لە ڕێگەی پزیشکی تایبەتی پێستەوە خاڵەکەت لا ببەیت

تێبینی، گرنگی بە پاککردنەوەی پێستت بدە، چاودێری خاڵەکانت بکە ئەگەر تێبینی هەر گۆڕانکارییەکت کرد تیایاندا، سەردانی پزیشک بکە ڕەنگە نیشانە بێت بۆ هەبوونی شێرپەنجە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا