ئەو چەرەساتانەی بەسوودن لە ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

لەش لەکاتی بەڕۆژوبوندا ئەو کاربۆهیدرات و چەوریانە بەکاردەهێنێت کە خەزنی کردوون، دوای شکاندنی ڕۆژو جارێکی دیکە لەش وزە لە خواردن و خوادنەوەکانەوە وەردەگرێت، چەرەساتیش سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش و وزە، بۆیە دەتوانرێت بۆ ژەمەکان زیاد بکرێت.

ئەو چەرەساتانەی بەسوودن لە ڕەمەزاندا:

-گوێز


گوێز ڤیتامینەکان و کانزاکانی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی، یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵە دەدات، هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە کە دەبنە هۆی نەخۆشی، ئەگەری توشبون بە نەخۆشیە شێرپەنجەیەکان کەم دەکاتەوە، یارمەتی تەندروستی مێشک دەدات، بۆیە بەیەکێک لە چەرەساتە سوود بەخشەکان دادەنرێت لە ڕەمەزاندا.

-بادەم


یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، یارمەتی تەندروستی ئێسکەکان دەدات و ئەگەری شکاندنیان کەم دەکاتەوە، بادەم چەرەسێکی گرنگە لە مانگی ڕەمەزاندا بخورێت، چونکە پێویستیەکانی لەش پڕ دەکاتەوە.

-فستق


دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان، چەوری سوودبەخش، ڤیتامینەکان و کانزاکان، یەکێکە لەو چەرەساتانەی لە بەشێکی زۆری خواردنەکانی ئێوارە و پارشێوانی ڕەمەزاندا بەکاردێت.

-بوندق


دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان، ڤیتامینەکان و کانزاکان، یەکێکە لەو چەرەساتانەی تامێکی خۆشی هەیە و دەتوانرێت لە خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت.

-گازۆ


سەرچاوەیەکی سوودبەخشە بۆ تەندروستی لەش، گرنگە پێش خواردنی ببرژێت و بە خاوی نەخورێت، یەکێکە لە دیارترین چەرەساتەکان کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەکاردێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا