دوو ڕێگای سروشتی چارەسەری بەردی زراو دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

زراو بەشێکی جەستەیە دەکەوێتە لای جگەرەوە، لەکاتی توشبوونی بە هەوکردنەکان یان دروستبوونی بەرد هۆکارە بۆ دروستبوونی ئازارێکی زۆر بەرگەگرتنی قورسە.

چەندین هۆکاری جیاواز هەن دەبنە هۆی دروستبوونی بەردی زراو، وەک دەردانی زەرداو لەلایەن جگەرەوە، پاکنەبونەوەی زراو بەشێوەیەکی تەواو و چەندین هۆکاری دیکەش، بەڵام ئەم دوو ڕێگا سروشتیە چارەسەری بەردی زراو دەکات ئەوانیش:

-شەربەتی سێو
سووێکی زۆری بۆ تەندروستی گشتی و بەتایبەتی زراو هەیە، یارمەتی جەستە دەدات لە بەردی زراو ڕزگاری بێت، دەتوانرێت بەردەوام بخورێتەوە بەمەرجێک زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا نەکرێت بەتایبەتی ئەو کەسانەی توشبووی شەکرەن.

ما فوائد عصير التفاح | Apple cider benefits, Apple cider vinegar cures, Apple  cider vinegar benefits

-سرکەی سێو
یەکێکە لە باشترین پاککەرەوە سروشتیەکان، دەتوانرێت ڕۆژانە کەوچێک سرکەی سێو بکرێت بە زەڵاتەکانەوە بۆ دەستکەوتنی سوودەکانی، بۆیە هیچ دوودڵ مەبە لە بەکارهێنانی بەمەرجێک بە گەدەی بەتاڵ بەکارنەهێنرێت چونکە دەبێتە هۆی زیان.

فوائد خل التفاح للحساسية الجلدية - ويب طب

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا